هەڵبژاردن، دەنگدەران، هەرێمی كوردستان

Image
لێکۆڵینەوە

رەفتار و بڕیارى دەنگدەرانى هەرێمى كوردستان لە نێوان تیۆر و واقیعدا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

لەبەر چەندین هۆكار، هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان 2018 پێویستی بە خوێندنەوەیەكی تایبەت هەیە. گرنگترینیان بریتین لەو رووداوانەی كە لە پاش قۆناغى ریفراندۆم دروستبوو.وەك سەرهەڵدانى قۆناغێكى نوێ‌ لە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتى هەرێم وحكوومەتى عێراقى و پەیوەندییەكانى لەگەڵ توركیا وئێران ویلاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا و چەندین ئەكتەرى دیكە كە كاریگەرییان لەسەر گشت رووداوەكان هەبوو.